هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شۆڕش و ئەرکی پێشمەرگە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

نەتەوەی کورد لە سەدەی ڕابردووەوە تا هەنووکە بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوای خۆی کە لەلایەن ڕێژیمە دیکتاتۆرەکانەوە زەوت کراوە، لە پڕۆسەیەکی بەردەوام و چەند قۆناغی جۆرواجۆردا خەباتی کردووە .هەر چۆنێک بێت لەم خەباتە دوورودرێژەشدا لە هەموو شێوەکانی خەبات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی کەڵکی وەر گرتووە.ئامادە بوونی هێزی پێشمەرگە یەکێک لە ڕێکارەکانە کە لێرەدا تیڕامانێکی لە سەر دەکەین.

 

kawa_b_-_komari_i_-_2


پێشمەرگە کێیە؟وەک پێناسەیەیەکی جەوهەری، پێشمەرگە شۆڕشگێڕێکی چەکدار و خاوەن بیروباوەڕ، تاکێکی ئازادیخواز و نیشتمان پەروەرە کە بۆ ڕزگاریی گەل و وڵاتەکەی تێدەکۆشێت و لە رێڕەوی جووڵانەوەی نەتەوەیی-دیمۆکراتیکی کوردستاندا خەبات دەکات و هەوڵ بۆ دەستەبەرکردن و پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان دەدات.

ئەم شۆڕشگێڕە خۆنەویستانە، تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستانن کە بە بیروباوەڕێکی پتەو و نەگۆڕ، خولیای ئازادیی خاک و نیشتمانیان لە سەر دایە و لە رێخستنێکی بەرینی نەتەوەییدا رێزەکانیان پتەو دەکەن و لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی خۆیاندا تێدەکۆشن.

تاکێک کە لە خۆبردووانە ،ژیان و تەمەن و تواناکانی دەخاتە خزمەت ڕەوتی خەباتی بەردەوام و لە گەیشتن بە ماف و ئازادییش بەردەوامە. تاکێک لە ەهوڵی دەرباز بوون لە چەنگی نابەرابەری و ستەم و چەوسانەوە دەدات و بە ڕادەیەک پێداگری لە سەر ئەم ئامانجانە دەکات کە تەنانەت ئامادەیە پێش مەرگ بکەوێت لە پێناو ژیانێکی سەربەستانە بۆ دواڕۆژی نەتەوەکەی.

لە ڕووانگەیەکی دیکەوە، ئەرکی پێشمەرگە ئاشنا کردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بە ئیش و ئازار و بێ مافی و بێ دەرەتانی کە ستەمکار بە سەریدا هێناون و لەم ڕاستایەشدا بە ئامادە بوونی لە سەر خاکی خۆی هۆشیاری دەدات بە خەڵك و بە کردەوەش و لە مەیدانی عەمەلدا ئامادەی بەرگرییە لە مافەکانیان. ئێستا ستەمکار و دوژمنی سەرەکیی ئێمە کۆماری ئیسلامی ئێران و فکری ستەم پەرەوریی حکوومەتەکەیەتی.

چەکی پێشمەرگە بۆ بەرگری لە خۆی و نەتەوەکەیەتی. بانگەشەی بیرو باوەڕی شۆڕشگێڕانە بۆ خەڵکی کوردستان لایەنێکی دیکەی چالاکیی پێشمەرگانەیە وهەر دەم ئامادەی بەرگری لە خۆی و بەرەنگاربوونەوەی هێرشی داگیرکەرانە . با ئەو ڕاستیەش وەبیر بێنینەوە ئەگەر لە نیشتمانی کوردان دەرەتانێک بۆ ئازادیی هەبایە،ڕەنگە پێویستی بە هێزی چەکداری شۆڕشگێر نەدەکرد.

ئامانجی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەدیهێنانی مافی نەتەوایەتی نەتەوەی کوردە لە سەر خاکی خۆی و پاراستنی سەروەریی خاک و خەڵکی کوردستان هیڵی سەرەکیی ئەم ئامانجەیە. پەیامەکە ڕوونە،ئامادەبوونی هێزی پێشمەرگە لە سەر خاکی خۆی لەخۆگری ئەو پەیامەیە کە کۆمەڵگای کوردستان تەنیا نییە و هەردەم هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ئیرادەیەکی شۆڕشگێرانەوە پاڵپشتی ئەوانە بۆ خەبات دژی زۆرداری و ستەم وچەوسانەوە.ڕوویەکی دیکەی ئەم پەیامە ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگە بە کردەوە دەیسەلمێنێت کە بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و باوەڕ قووڵی بە مافی ڕەوا و بەرگری رەوا، لە رێڕەوی خەبات بۆ ئازادیی ڕاناوەستێ و لەم پێناوشدا پۆل پۆل کچ و کوڕانی شۆڕشگیڕ دێنە ئامێزی بزووتنەوەکەوە و رێزی هاوخەباتییان لێک گرێ دەدەن.

بۆ ئەو مەبەستانە، لە هەموو شێوەکانی خەباتی ڕەوا کەڵک وەردەگرین.تاکتیکی هەنووکەی هێزی ئیمە بە پێێ بارودۆخی خۆمان و دوژمن، لێکدانەوەی بوارەکانی نیزامی و جوغرافیایی و کۆمەڵایەتی شەڕی پارتیزانیە کە پێویستە تایبەتمەندی و هەلومەرجەکەی لە ربەرچاو بگرین ولە توێی سێ خاڵدا کورتە ئاماژەیەکی پێ دەکەین:

1-هێزی پێشمەرگە ئیرادە و توانایی بەربەرەکانێی لە دژی کۆماری ئیسلامی هەیە و دەتوانێ بە پلان و ڕێکاری نیزامی و پارتیزانی ئەم توانایی وئیرادەیەی بسەلمێنێ.

2-خەڵکی کوردستان پاڵپشتی سەرەکیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانن. جەخت دەکەینەوە کچان و کوڕان و هێزی شۆڕشگێڕ ئامادەی ئەم مەیدانەیە.

3-ئێمە نابێ چاوەڕوانی ئەوە بین هەموو چەشنە هەلومەرجێکی لە بار بۆ ئیمە بەرەدست بێت . پێمان وانەبێت بارودۆخەکە بە تەواوی لە بەرژەوەندی ئێمەدایە یان بە پێچەوانەوە دژی جووڵەی ئێمەیە.

لەگەڵ دوژمن بەرەو ڕوو دەبینەوە، هێز و ورەی پێشمەرگە بە پاڵپشتیی خەڵکی کوردستان هێزی سەرەکییە و ئاراستەکەشی بەرەنگاربووەوە و مل لە مل نانی هێزی داگیرکەرە.لە ڕاستیدا پێشمەرگە هێزی شوێندانەرە لە هاوکیشەکانی ئەمڕۆ و داهاتوودا.

گونجاوترین حوزوور بۆ ئیمە لە مەیدانی خەباتدا، خەباتی شارو شاخە لە کوردستان و لێک گرێدانی ئەم خەباتەیە.

بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانمان، وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتێکی درووست و واقع بینانەدا، پلان و بەرنامەی خۆمان دەبێت. ئامانجی سەرەکیی ئێمەش ڕزگاریی نیشتمان و سەربەستیی نەتەوەکەمانە.

( سەروتاری ژمارە ٢ی گۆڤاری ورە)

 

  _______________________________________

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ یان ناردنی‌ بابه‌ت كليك بكه:

 Facebook Telegram


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 347
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy