هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

چارەنوسی رێژیم لەبازنەی قەیرانەکاندا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانیەوە گیرۆدەی قەیرانی جۆراوجۆر بووە، ئەم قەیرانانە کاریگەریان لە سەر یەکتر هەبووە. ڕێژیم هەر قەیرانێکی بە خوڵقاندنی قەیرانێکی نوێ و مودیرییەت کردنی قەیرانەکان بە شێوەیەکی کاتی دەرباز کردووە، بەڵام ئێستا ڕادەی قەیرانەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوویان لە هەڵکشانە و ئیتر وا پێناچێت ڕێژیم لەم هەلومەرجە نوێیەدا کە قەیرانەکان گشتگیرتر و قوڵتر بوونەتەوە بتوانێت لەو قەیرانانە دەرباز بێت. هەر وەک ئاماژەیەک بە کورتی ئاماژە بە دوو لەو قەیرانانە و ئەرکی لە پێشی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەم.

 

kak_teymoor_-_2019_-_1_1-1_1


قەیرانی ئابووری: بارودۆخی ئابووری ئێران پێش لە گشتگیری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە تەواوی لە ژێر کاریگەری گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان بوو.گەشەی ئابووری مەنفی، هەڵاوسانی لە ڕادەبەدەر، نەبوونی بودجەی پێویست بۆ ژێرخانەکان و دابین کردنی کاڵا گشتیەکان، زیادبوونی لە ڕادەبەدەری بێکاری، زیادبوونی لە ڕادەبەدەری هەژاری و نەمانی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، قەیرانی بانکەکان، گەمارۆی سیستماتیک، کەم بوونەوەی بەرچاوی بازرگانیە نێودەوڵەتیەکانی ئێران، گەندەڵی سیستماتیک و پەرەسەندنی فەرهەنگی گەندەڵی. ئەمانە بەشێک لە قەیرانی ئابووری ئێرانن کە پێش لە گشتگیری ڤایرۆسی کۆرونا روو لە هەڵکشان بوون و بارودۆخی کۆمەڵگایان بەرەو خراپی دەبرد، بەڵام قەیرانی ڤایرۆسی کرۆنا بە رێژەیەکی بەرچاو قەیرانەکانی چەند قات کردووەتەوە و بە تەواو مانا کۆمەڵگا بەرەو کارەسات دەبات.

بێجگە لەو قەیرانانە کە ئاماژەیان پێدرا لە ئێستادا سێ کێشەی گەورەی ئابووری لە ئێراندا بوونیان هەیە:

یەکەم: عێراق و ئەفغانستان کە دوو وڵاتی سەرەکین بۆ هەناردە و هاوردە کردنی شتوومەکی ئێرانی تووشی قەیرانی گەورەی ئابووری هاتوون و ناتوانن بازارەکەیان وەک ساڵانی ڕابردوو بخەنە ئیختیاری بازاری شتوومەکی ئێرانی کە سەفەری ئەمجارەی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران هەوڵێک بوو لەو پێناوەدا.

دووەم: ئێران لە ڕووی سیاسییەوە هەم لە عێراق و هەم لە ئەفغانستان تووشی قەیران هاتووە و ئێستا بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەو دوو وڵاتە، رێژیمی ئێران وەک داگیرکەر سەیر دەکەن وکاڵا ئێرانیەکانیان بایکۆت کردووە، ئەوەش وای کردووە کە بازاری ئابووری وەک ڕابردوو کراوە نەبێت بۆ ئێرانییەکان.

سێھەم: دابەزینی نرخی نەوت وای کردووە که رێژیم نەتوانێ قاچاغی نەوت وەک رێگایەک بۆ دابین کردنی بووجەی گشتی بەکار بێنێ.

 

charanoos_-_1_-_2020_2


قەیرانی سیاسی: بێجگە لە وەزعی ئابووری کە ئاماژەی پێدرا دۆخی سیاسیش لە ئێراندا دوو رەهەندی هەیەکە کار دەکاتە سەر داهاتووی ڕێژیم:

یەکەم :"سیاسەتی دەرەوەی رێژیم" رێژیم ستراتیژی چەکداری و سیاسەتی دەرەوەی پێکەوە گرێداوە و بەتەیار کردنی گروپە چەکدارە شیعە مەزهەبەکان کە تا ئێستا تێچوویەکی ئابووری زۆری لە سەر حیسابی خەڵکی ئێران بەدواوە بووە، دەیهەوێ بۆ بەهێز بوونی هەژموونی ناوچەیی و رقابەتی ستراتژیک لەگەڵ نەیارەکانی لە ناوچەدا کەڵکیان لێ وەربگرێ.

دووەم: سیاسەتی ناوخۆیی، کە گەورەترین ئەرکی حکوومەت ڕاگرتنی باڵانس و مانەوەی ئایدیۆلۆژی ویلایەتی فەقیهییە. رێژیم بۆ مانەوەی دەسەڵاتی ولایەتی فەقی هیچ پرەنسیپ و یاسایەک، لەوانە یاساکانی مافی مرۆڤ بە پێوەر نازانێت و سیاسەتی سەرکووت لە بەرامبەر هەر جوڵانەوەیەکی ئیعترازی دەگرێتە بەر،کە کارنامەی چل ساڵەی ڕێژیم لەم بارەوە بۆ هەمووان روون و ئاشکرایە.

ئاماژەکان پێمان دەڵێن کە رژیم ڤایرۆسی کۆرونای وەک ئامرازێک بۆ موهەندسی کردنی کۆمەڵگا و لە باربردنی نارەزایەتیەکان و کڕینی کات بۆ مودیریەتی کێشە و قەیرانەکان بە کار دەگرێت، بەڵام ئەم کات کڕینە بەرەو کۆتاییە و ئەگەری سەرهەڵدانی ناڕەزاییەتیەکان لە پانتاییەکی بەرینتر لە ڕابردوو دا چاوەڕوان دەکرێ.

کورد وەک نەتەوەیەک کە هەمووکات بە دوای بەدەست هێنانی مافی چارەنووسی خۆیدا بووەوه و بۆ بە دەست هێنانی مافەکانی ساڵانێکە تێدەکۆشێت، لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر ئاڵۆزی یا ئاڵۆگۆڕێک کە ڕووبدات لەداهاتووی ئێراندا شوێندانەری کاریگەری دەبێت.

لە چوارچێوەی ئەم شوێندانەریەدایە کە ڕێکخراوە سیاسیەکان دەکەونە بازنەی مەترسییەکان بۆ سیستمی کۆماری ئیسلامی و دەکەونە بەر پیلانە بەرفراوانەکانی ڕێژیم. بۆ بەرپەرچ دانەوەی پیلانەکان و هەروەها شوێندانەری کاریگەر لە ئەگەری قوڵتر بوونەوەی قەیرانەکان، پێویستە هێز و ڕێکخراوە کوردییەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و یەکگرتوو خۆیان ئامادە وتەیار بکەن تا بتوانن بۆ داهاتوو لە سەر دیاریکردنی ماف و ئازادییەکانی خەڵک شوێندانەری کاریگەریان هەبێت.

 

   _______________________________________

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ یان ناردنی‌ بابه‌ت كليك بكه:

 Facebook Telegram


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 556
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy