هه‌روه‌ك ئاگادارن له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێرشێكی به‌ربڵاو له ئاسمان‌و زه‌وییه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی سوریه له لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه ده‌ستی پێكردووه‌و به پێی ئاماره به‌راییه‌كان تا ئێستا سه‌دان كوژراو‌و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌و به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل‌و مه‌ده‌نیش ناچار شوێن‌و ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به هاتنه سه‌ر شهقامو مه‌حكووم كردنی داگیركاری‌و شه‌ڕفرۆشی هاوخهمیو هاوخه‌باتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستانی سوورییه دووپات كرده‌وه. كه‌شی خنكێنه‌ری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی داعش ئاسای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناتوانێ‌و نه‌یتوانی پێش به ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بگرێت بۆ پاڵپشتی كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌ر چوار به‌شی داگیركراوی نیشتیمانه‌كه‌یان.
ناوه‌ندی هاوكاری وێڕای ڕێز لێنان‌و پشتیوانی كردن له ده‌نگی دلێرو خرۆشاوی ئازادیخوازانی كوردستانی ڕۆژههڵاتو هه‌موو جیهان بۆ مه‌حكووم كردنی ئه‌و شه‌ڕو كوشتن‌و بڕینه، له پێناو ئاشتی‌و ئازادی‌و سه‌قامگیری، داوا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و ناوه‌نده مافی مرۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات دژی ئه‌م داگیركاری‌و شه‌ڕو كوشتاره بوه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات به‌رده‌وام بن له ده‌ربڕینی هاوخه‌باتی‌و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستانی سورییه‌و شه‌قامی شاره‌كانی كوردستان بكه‌نه شانۆی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆر‌و داگیركه‌ران، بۆئەوەی لە هەموو خۆپێشاندانەکان، دروشمەکان یەک دەست بن‌و لەو ڕێگایەوە یەک دەنگی‌و یەک هەڵویستی بە هەموو خۆپێشاندانەکانەوە دیار بێت پێویستە ئه‌م دروشمانه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژئاوا‌و پرسی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بڵێنه‌وه:
داگیركه‌ر بزانه، كورد هه‌مووی له دژتانه
دیكتاتۆر، داگیركه‌ر، له كوردستان بچنه ده‌ر
بژی بژی پێشمه‌رگه
مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر
ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوا، دیكتاتۆر جێی نه‌ماوه
ناوه‌ندی هاوكاريی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران
١٢/١٠/٢٠١٩
_______________________________________
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

