هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هێرشی تورکیە، ئامانج‌و لێکەوتەکانی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

سەر ئەنجام دوای ماوەیەک هەڕەشەی ئوردوغان بۆ هێرشکردنە سەر کوردستانی ڕۆژئاوا بە بیانووی هێرش بۆ سەر هێزەکانی یەپەگە، بە هەڵکردنی چرای سەوز لەلایەن ترامپەوە هێرشەکە لە بۆمبباران‌و تۆپبارانکردنی هەموو شوێنێک بە بێ گوێدان بە زیان لێکەوتنی خەڵکی سیڤیل‌و بە مەبەستی ترساندنی خەڵک‌و ئاوارە بوونیان لە ماڵ، شار‌و گوندەکانی خۆیان دەستی پێکرد.

 

teymor_mstafaei_-_gallala_-_pdki_k_16


ئامانجەکانی ئەم هێرشە:

1. ئاوارە کردنی ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکانی ڕۆژئاوا لە ئاکامی ئەم هێرشانە‌و جێگیر کردنی نزیکەی سێ ملیۆن عەرەبی ئاوارە‌و گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەکە.

2. زەربە لێدان‌و لێک هەڵوەشاندنی یەپەگ کە تورکیا بە باڵێک لە پەکەکە پێناسەیان دەکات.

3. رێگری کردن لە دروست بوونی هەرێمێکی کوردی، هەر وەک بە دەیان جار ئوردۆغان لە ئاخاوتنەکانیدا ڕایگەیاندووە ڕێگا نادات هەرێمێکی دیکەی کوردی لەڕۆژئاوا سازبێت. بۆ وەبیرهێنانەوە، کاتی خۆی ئوردوغان هەڕەشەی هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان‌و تێکدانی ئەو حکومەتەی کرد. کە بە چەند هۆکار نەیتوانی هەڕەشەکەی جێبەجێ بکات کە هۆکارەکان ئەمانە بوون: (چاودێری هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا، بڕیاری بەرەنگاری لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە، ھەروەھا ئاڵۆز بوونی وەزعەکە‌و ڕێگەنەدانی پەرلەمانی تورکیا بەو هێرشکردنە).

4. ئەگەر بۆی بگونجێت بەقبرسیکردنی ئەم ناوچەیە، ئەگەر نا وەرگرتنی ئیمتیاز لە سوریا.

دژ کردەوەکان لە جیــھاندا:

ھەڵوێستی شەش وڵاتی ئەوروپایی ، کۆمکاری عەرەبی، بیروڕای گشتی ئەمریکا بەتایبەت ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی سەربازی، کونگرێسمان‌و کەسایەتییە دیارەکانی ئەو وڵاتە کە وێرای ئیدانە کردنی هێرشەکە، داوای ڕاگرتنیشیان کرد.

ئەم هەڵوێستانە هەرنەبێ نیشانەی ناسران‌و جێگای باوەڕ بوونی کورد لە بیروڕای جیهانیدایە. ئەوەش بە هۆی لێبڕاوی کورد لە خەباتی دژی تێرۆریزم‌و تولورانسی کورد لەگەڵ پێکهاتە نەتەوەیەکان کە لە کوردستاندا ژیاون‌و لەبەرچاو گرتنی زۆر بەهای مرۆڤی ترەوە کە کورد پاراستوونی‌و لە هەر هەلومەرجێکی دیکەدا دەبێ بیان پارێزێت.

لەوەش زیاتر لەسەر داوای فەرانسای دۆستی دێرین‌و بەریتانیا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پێکهات. ئەم کۆبوونەوەیە بە هۆی هەڵوێستی ئەمریکا‌و ڕوسییاوە کەپێشترگڵوپی سەوزیان بۆ ئەم هێرشە هەڵکردبوو بە ئاکام نەگەیشت.

پاش شکانی داعش‌و کەمبونەوەی مەترسی داعش، دەسەڵاتدارانی تورکیا زەمینەیان بە لەبار دەزانی بۆ ئامادەکاری بۆ هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان‌و بۆ ئەم مەبەستە لە کۆبوونەوەی ئانکارا، ڕوسیا، ئێران‌و تورکیا لەسەر دژایەتیکردنی کوردستانی ڕۆژئاوا ڕێککەوتن. ئەگەرچی سوریە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار نەبوو، بەڵام زۆر ڕوونبوو کە ئێران‌و ڕوسیا لەو بڕیارەدا نوێنەرایەتی سوریاشیان دەکرد.

ئاکــام:

جنێو دان‌و ناو‌و ناتۆرەی جۆراوجۆر هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، بەڵکوو تەنیا هەڵڕشتنی ڕق‌و کینەیە. ئەوەی کە دەتوانی شوێندانەر بێ لە سەر گۆڕینی هەلومەرجەکە‌و دەبێت بکرێت بریتییە لە:

1. بەرگریەکی بەهێز‌و خۆڕاگری بۆ ماوەیەکی بەرچاو

2. میدیایی کردنی بۆمباران‌و زیانەکانی خەڵکی سڤیل

3. نیشاندانی ئاوارە بوونی خەڵک بۆ بزواندنی بیر‌و ڕای جیهانی

4. ڕێ پێوان‌و دەربڕینی نارەزایەتی لە دژی داگیرکاری‌و تاوانەکانی ئەو شەڕە ماڵ وێرانکەر‌و ناڕەوایە.

5. نووسینی نامە بۆ کۆڕ‌و کۆمەڵە بڕیار بە دەستەکان

6. سازکردنی کەمپەینی جۆراوجۆر‌و تێگەیاندن‌و بزواندنی بیروڕای گشتی خەڵکی وڵاتانی دیموکراتی.

ھەموو ئەم کارانەدەبێت لە سەفێکی یەکگرتوو‌و بە ناوی کوردەوە بێت، چوونکە ئەو دەوڵەت، کەسایەتی، کۆنگرێسمان‌و پەرلەمانتارانە کە هاو سۆزییان دەربڕیوە بۆ کورد بووە نەک بۆهێز‌و جەریانێکی تایبەت.

قسە لەسەرچۆنیەتی پێکهاتنی ئەم هەلومەرجە یەکجار زۆرە، کە لەم بارو دوخەدا نەپێویستە‌و نەکاتیەتی کە بنوسرێ‌و بگووترێ.

 

 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 387
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy