هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌یاننامه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ رێكخراوی‌ كوردستان ئیسرائیل

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

خه‌ڵكی‌ خۆڕاگری‌ كوردستان‌و ئیسرائیل

ئه‌ویندارانی‌ ئازادی‌‌و وڵاتپارێزان

هه‌روه‌ك ده‌زانن دوو وڵاتی‌ كوردستان‌و ئیسرائیل، وه‌كوو دوو نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد‌و جوو، مێژوویه‌كی‌ خوێناویان هه‌یه‌ له‌ پێناو ئازادی‌‌و سه‌ربه‌ستی‌‌و له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ پڕ له‌ كێشه‌‌ سه‌دان ساڵه‌ له‌ژێر ناوی‌ جۆراوجۆر ده‌چه‌وسێنه‌وه‌، به‌ڵام دوژمن نه‌یتوانیوه‌ چۆكیان پێ‌ دابدا‌و شكست بهێنێ‌ به‌ داخوازه‌ ره‌واكانیان كه‌ وڵاتێكی‌ سه‌ربه‌خۆ‌و ئارامه‌. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م خه‌باته‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌، نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد‌و جوو كۆمه‌ڵێك خاڵی‌ هاوبه‌شیان هه‌یه‌. سه‌دان ساڵ‌ كورده‌ جووه‌كان له‌ كوردستان ژیاون‌و ئێستاش كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر كورد له‌ وڵاتی‌ ئیسرائیل ده‌ژی‌. مێژووی‌ خوێناویی‌ هه‌ردوولا‌، كورده‌ جووه‌كان‌و پشتیوانیی‌ ئیسرائیل له‌ داخوازه‌ ره‌واكانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد بووه‌ته‌ هۆی‌ پێكهێنانی‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ قووڵی‌ سیاسی‌، كولتووری‌‌و فه‌رهه‌نگی‌ له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا. به‌ڵام به‌ پرش‌و بڵاوی‌‌و بێ‌ رێكخستن.

 

kurdistanisrael_-_logo_-_2


هه‌ر بۆیه‌ بۆ رێكخستنێكی‌ رێك‌و پێك، پێوه‌ندییه‌كی‌ قووڵ‌‌و به‌رینتر‌و ناساندنێكی‌ جیاوازی‌ جیهانی، دامه‌زرانی‌ رێكخراوی‌ كوردستان ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌نین.

سه‌باره‌ت به‌ رێكخراوی‌ كوردستان ئیسرائیل‌و چالاكییه‌كانی‌:

1ـ كوردستان ئیسرائیل یه‌كه‌مین رێكخراوی‌ سیاسی‌، كولتووری‌‌و فه‌رهه‌نگی‌ نێوان دوو وڵاتی‌ كوردستان‌و ئیسرائیله‌.

2ـ كوردستان ئیسرائیل هه‌وڵی‌ به‌رینتر كردنی‌ پێوه‌ندیی‌ دوو نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد‌و جوو ده‌دا له‌ بواره‌كانی‌ سیاسی‌، كولتووری‌‌و فه‌رهه‌نگی‌.

3ـ كوردستان ئیسرائیل به‌ دووره‌ له‌ هه‌رچه‌شنه‌ كاروبارێكی‌ مه‌زهه‌بی‌‌و ته‌نیا هه‌وڵ‌ بۆ تێكه‌ڵ‌ بوون‌و پێوه‌ندی‌ زیاتری‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان‌و كۆمه‌ڵگای‌ ئیسرائیل ده‌دا.

بژی‌ كوردستان

بژی‌ ئیسرائیل

3ی رەزبەری‌ 2718ی‌ كوردی‌

16ی‌ تیشری‌ 5779ی‌ عیبری‌

25ی‌ سێپتامبری‌ 2018ی‌ زایینی‌

 

 

سه‌رچاوه‌:

كوردستان‌ ئیسرائیل

 

 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2054
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن Reza A, September 27, 2018

fra pim xosh bo ,,zor piwist w piroza ,bji Israel bji Kurdistan.

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy