هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به هه‌ڵۆی كوردستان گه‌یشتووه، چه‌ندین كاتژمێره له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و هێزه‌كانی داگیركه‌ری رێژیم شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوون ده‌ستی پێكردووه. شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوونه‌كه له ناوچه مهنگوڕایهتیو له ده‌ورووبه‌ر گوندی "سەرتان و مڕانێ"یه.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه له نیوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هێزه‌كانی رێژیمه‌و رێژیم شكستێكی قورسی خواردووه، به‌ڵام له ئاماری كوژران‌و برینداران هیچ هه‌واڵێك له به‌رده‌ستدا نیه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "هه‌ڵۆی كوردستان" روونی كرده‌وه كه ئامبوڵانسه‌كانی رێژیم خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی كهلاكو بریندارانی هێزه داگیركه‌ره‌كانی خۆیانن‌و ناوچه‌كه به ته‌واوی ئاڵۆزه. هه‌روه‌ها زۆرێك له جاشه‌كانى ئه‌و ناوچه‌و ته‌نانه‌ت ناوشاری مه‌هابادیان به‌جێ هێشتووه‌و ههڵاتوونو خۆیان حه‌شار داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئاسایییش له ترسی تۆپ بارانی هێزه‌كانی رێژیم ناوچه‌و مه‌ڕو ماڵاتیان به‌جێ هێشتووه.
"هه‌ڵۆی كوردستان" به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دهكاتو به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

