پەیامێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە
بەوپەڕی داخو سەرسووڕمانەوە هەواڵی گرژیو پێکدادانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستانو حزبی دیموکراتی کوردستانى ئێران مان پێدەگات.
بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە هۆشداریی توند دەدەینە لایەنە کوردستانییەکان، لە پەنابردنو بەکارهێنانی چەک لە یەکلاییکردنەوەی کێشە سیاسییەکانیان. لە کاتێکدا گهلى کوردستان رووبەڕووی مەترسیی تیرۆرو گرژیی ناوچەیی دەبێتەوەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە سەروبەندی گۆڕانکاریی گەورەدایە، نەوەکانی یەک نەتەوە دەست بدەنە چەک دژی یەکتری بە تاوانێکی نەتەوەیی ئەژمار دەکرێت، ئەمجۆرە دووبەرەکییانە هەڵدانەوەی تاریکترین لاپەڕەکانی مێژووی کوردستانەو گەلی کوردستان دووبارەبوونەوەی قبوڵ ناکات.
هەر ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی توندی ئەم رووداوانە کرا.
لە کۆتاییدا چاوەڕوانی هیچ شتێکی دیکە لەم دوو لایەنە کوردستانییە ناکۆکە ناکەین جگە لە راگرتنی دەستبەجێی گرژییەکانو رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کێشەکانیان. لێرەشەوە بانگهێشتی سەرۆکایەتیی هەردوو حیزب دەکەین کە بێنە پەرلەمانی کوردستانو لە ژێر چەتری نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
سهرۆكایهتى پەرلەمانی کوردستان
24/ئایاری/2015
هەولێر
بابهتی پێوهندیدار:
ـ حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی PKK بـڵاو کردەوە
ـ كۆمەڵە: پشتگیری خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەردەبڕین
پێشمهرگهیهكی حیزبی دێموكرات لهلایهن PKK شههید كرا
ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات
ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )
ـ وتووێژ یان پاشهکشهی پ.کا.کا لهم بڕیارهی خوی بهبێ قهیدو شهرت
ـ شۆڕش له رۆژههڵات دهستی پێكردهوه

